فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی قەرچەک و یەزد
شەممە ۲۹-۰۶-۱۴۰۴   |  20-09-2025

ڕۆژی هەینی ۲٨ی خەرمانانی ۱٤۰٤، دوو بەندکراو بە ناوەکانی “جەمیلە عەزیزی” و “محەمەد مەنقەلی” لە زیندانی قەرچەکی وەرامین و یەزد  بەهۆی دەستڕانەگەیشتن بە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، جەمیلە عەزیزی، ماوەیەکی زۆر تووشی نەخۆشی ببوو و جەستەی بە بەرفراوانی توشی ئاوسان ببوو، بەڵام بۆ ماوەی زیاتر لە دە ڕۆژ ڕێگری لێکرا بوو ڕەوانەی بنکەی تەندروستی بکرێت و بەهۆی بێبەشکردنی لە چاوەدێری و پێڕاگەیشتنی پزیشکی گیانی لەدەستداوە. ئەمە لە کاتێکدا بوو کە بارمتەی ئازادی مسۆگەر کرابوو و بڕیار بوو بەم زووانە ئازاد بکرێت.
هەروەها لە هەمان ڕۆژدا، “محەمەد مەنقەلی”، بەندکراوێکی دارایی لە زیندانی ناوەندیی یەزد، دوای گواستنەوەی بۆ بنکەی تەندروستی زیندان، بە نیشانەکانی هەناسە تەنگی بەهۆی نەبوونی چاودێری پزیشکییەوە گیانی لەدەستدا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پزیشکی بنکەی تەندروستی سەرەڕای بینینی نیشانەکانی هەناسە تەنگی تۆمەتباری کردووە بەوەی خۆی لە نەخۆشیداوە و  ئامادەنەبووە چارەسەری پێویستی بۆ دابین بکات.