فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی دوو هاووڵاتیی بەهۆی خۆڵبارین لە تاران
دوشەممە ۰۸-۰۲-۱۴۰۴   |  28-04-2025

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی تەسنیم سەر بە ڕژیم، شەوی ڕابردوو ڕەشەبا و خۆڵبارینێکی چڕ، شاری تارانی گەورەی گرتەوە و لە ئەنجامدا، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و ٤١ کەسی دیکەش باری تەندرووستیان تێکچووە و گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکان.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئاستی پیسی هەوای تاران گەیشتە ڕادەیەک کە ئەو کەسانەی نەخۆشیی سنگ و تەنگەنەفەسییان هەیە، شەوێکی سەختیان بەسەر بردووە.  هاوکات ئاژانسی فریاکەوتنی پایتەخت داوای لە هاووڵاتییان کردووە، بەتایبەتی بەساڵاچووان و منداڵان و ئەوانەی کێشەی تەنگەنەفەسییان هەیە،  تەنها بۆ کاری پێویست لە ماڵەکانیان بچنە دەرەوە. لە سەرەتای ئەمساڵەوە، هەوای تاران تەنها ٦ ڕۆژ پاک بووە و ٢ ڕۆژیش ڕادەی ئالوودەیی هەوا گەیشتووەتە ئاستێکی ترسناک. بە گوێرەی دواین زانیارییەکان، خۆڵبارین و ڕەشەبای شەوی ڕابردوو هێشتا بەردەوامە و پێشبینی ئەوەش دەکرێت ژمارەی قوربانیان زیاتر بێت.