فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی دوو کرێکار بەهۆی نەبوونی ئەمییەتی شوێنی کار لە مەهاباد و شنۆ
پێنجشەممە ۱۲-۰۷-۱۴۰۳   |  03-10-2024

ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕەزبەر، کرێکارێکی دەواجین بە ناوی “سەعدون محەممەد عەلیپوور” دانیشتووی شاری مەهاباد، بە هۆی نەبوونی کەرستەی خۆپارێز لە کاتی کارکردن، تووشی بەرق گرتوویی بوو و گیانی لەدەستدا.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەزبەر، کرێکارێکی لاو به ناوی “عەلی ئابرۆشەن” خەڵکی گەرەکی سەیداوای شنۆ، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەستداوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە کاتی کارکردن بەهۆ ڕەچاو نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار، لە بینایەک لە داربەستی ئاسن کەوتووە خوارەوە و تووشی زەربەمەغزی بووە پاشان لە نەخۆشخانەی خومەینی شاری ورمێ، گیانی لە دەستداوە. جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی ١٢ ڕۆژی ڕابردوودا، لانیکەم ٦ کرێکار بە هۆی ڕووداوی کار گیانیان لە دەستداوە و دوو کەسیش بە سەختی بریندار بوون.