فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی دوو کرێکار بەهۆی ڕووداوی شوێنی کار
یەکشەممە ۱۹-۱۲-۱۴۰۳   |  09-03-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی هەینی ١٧ی ڕەشەممە، کرێکارێک بە ناوی “هوشیار سەڵەواتی” خەڵکی ئاوایی “سەڵەواتاوا”ی سنە لە کاتی کار کردن لە سەر تانکەرێکی شیر بەربووەتەوە و گیانی لە دەستداوە.
هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ڕەشەممە، کرێکارێک بە ناوی “بەشیر عەزیزی” تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “دێوەر”ی سەر بە سەوڵاوا لەکاتی کار لە شاری “کەلار”ی هەرێمی کوردستان، بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی گیانی لە دەستداوە.