فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی دوو کرێکار بە ڕووداوی شوێنی کار لە سەقز و بۆکان
سێشەممە ۱۸-۰۶-۱۴۰۴   |  09-09-2025

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکار لە شارەکانی سەقز و بۆکان بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار گیانیان لە دەستداوە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٤، کرێکارێکی ئارماتۆربەند بە ناوی جەلال قادری نەسەب، خەڵکی شاری بۆکان لە کاتی کار لە بینایەک کارەبا گرتوویەتی و بەم هۆیەوە گیانی لە دەستداوە.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەرمانان، کرێکارێک بە ناوی عومەر دانا، خەڵکی سەقز لە کاتی کار کردن لە بینایەک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەستداوە. پێویستە بوترێ کە بەهۆی نەبوونی کەل و پەلی ستاندارد و کەمتر خەمی خاوەن کارەکان و دامەزراوە چاوەدێرەکان، ساڵانە بە سەدان کەس بەهۆی ڕووداوەکانی شوێنی کار گیانیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن.