گیان لەدەستدانی زیاتر لە ١٠٠ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە ماوەی سێ ڕۆژ
یەکشەممە ۰۳-۰۲-۱۴۰۲   |  23-04-2023
مۆئمێنی، رەئیس پۆلیسی ڕێگاوبانی ئێران ڕایگەیاندووه، هاوکات لەگەڵ دەستپێکی تەعتیلاتی جەژنی “فێتر”، لە ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خاکەلێوەوە هەتا ڕۆژی شەممە ٢ی مانگی گوڵان، ١١٦ هاووڵاتیی بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەیکە زۆرترین ڕووداوەکان لە نێوان سەعاتەکانی ١٦ تا ٢٤ ڕوویداوە، وتی: لەم سێ ڕۆژەدا سەرەڕای گیان لەدەستدانی ئەم ژمارەیە لە هاووڵاتییان، هەزار و ٦٠٠ کەسیش بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.