بەرپرسێکی باڵای پزیشکی لیبی ڕایگەیاندووە، بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی لە نێو هاووڵاتییاندا، زیاتر لە ٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و بە دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕووداوەکە لە شارۆچکەیەک کە ١٣٠ کیلۆمەتر لە باکووری رۆژهەڵاتی شاری “مۆنرۆڤیا”ی پایتەختەوە دوورە ڕوویداوە. کاتێک تانکەرەکە لەسەر رێگا سەرەکییەکە لایداوە و کۆنترۆڵی لەدەستاوە و کەوتووتە ناو چاڵێکەوە و لە ئاکامدا تەقیوەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە ٤٠ هاووڵاتیی و بریندارابوونی دەیان کەسی دیکەش. هاوکات بەرپرسێکی باڵای پزیشکی لیبی لەمبارەوە ڕایگەیاندووە، زۆرینەی تەرمەکان سووتاون و ئەستەمە بتوانرێت بە وردی ژمارەیان بزاندرێت. هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە، کە رێکخراوی خاچی سووری میللی لیبی و حکومەتە پەیوەندیدارەکانی دیکە و دامەزراوەکان هاوکارن و بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی رووداوەکە.