فارسی
2025 - 4 - 11 | هەینی 23ی خاکەلێوەی 1404

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی زیاتر لە ٨٠٠ کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆی نەورۆزی لە ئێران
شەممە ۱۶-۰۱-۱۴۰۴   |  05-04-2025

فەرماندەی پۆلیسی هاتوچۆی کۆماری ئیسلامیی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، لەماوەی پشووەکانی نەورۆزی ئەمساڵدا ٨٨٠ هاووڵاتی بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە و ٢٠ هەزار و ١٠٩ کەسیش بریندار بوونە.
سەردار حسێنی، زۆربوونی ژمارەی مردووان و برینداربوونی ڕووداوەکانی هاتوچۆی بۆ سەرپێچیی شۆفێران و گوێنەدانیان بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆ، گەڕاندەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە چاودێران، زۆریی قوربانیانی هاتوچۆ لە ئێران، بۆ خراپیی ڕێگەوبانەکان و جۆری ئۆتۆمبیلەکان دەگەڕێننەوە، بە تایبەت زۆرینەی ئۆتۆمبیلەکان لە ناوخۆی ئێران دروست دەکرێن و لە ڕووی کواڵیتی و لایەنی تەکنیکییەوە لە ئاستی ستانداردە جیهانییەکاندا نین.