فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی سامان جەلیلیان بەدوای یەک حەفتە لە نەخۆشخانە
دوشەممە ۱۱-۰۱-۱۴۰۴   |  31-03-2025

بە پێی زانیارییەکان، بەندکراوێک بە ناوی “سامان جەلیلیان” کە لە جەریانی شەڕێک لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان بە سەختی بریندار ببوو، دوای یەک هەفتە بە هۆی سەختی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ٢٧ی ڕەشەممە ١٤٠٣، سامان جەلیلیان لەگەڵ بەندکراوێکی دیکە توشی شەڕ دەبێت کە لە جەریانی ئەو شەڕەدا بە شتی تیژ هێرشی دەکرێتە سەر و سەریشی بەر دیوار دەکەوێت و دەچێتە حاڵەتی کۆماوە.