فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی سومیە ڕەشیدی بەندکراوی سیاسی بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی
پێنجشەممە ۰۳-۰۷-۱۴۰۴   |  25-09-2025

بە گوێرەی زانیاریەکان، ڕۆژی پێجشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، “سومەیە رەشیدی” زیندانی سیاسی و چالاکی کرێکاری، دوای چەندین مانگ بێبەش کرانی لە خزمەتگوزاری پزیشکی لە زیندانی قەرچەکی وەرامین، لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.
ناوبراو کە نەخۆشی سەرعی هەبوو لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا چەندین جار توشی (فێ)تەشەنۆج بووە بەڵام بەرپرسانی زیندان ئامادە نەبوون ڕەوانەی نەخۆشخانەی بکەن. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆتا جار دوای گەڕانەوەی لە پزیشکی داد تەشەنۆجی کردووە، بەڵام لەجیاتی ڕاگوێزانی بۆ نەخۆشخانە، ڕەوانەی ناو بەندیان کردووە و هەر لەو کاتەدا باری تەندروستی تێکچووە و چووەتە حاڵەتی کۆماوە. ئەم بەندکراوە سیاسیە ڕۆژی ٤ی گوڵانی ١٤٠٤، بە هۆکاری نوسینی دروشم لە گەڕەکی جەوادیەی تاران دەستبەسەر و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” دۆسیەی بۆ کرایەوە. سومەیە ڕەشیدی دوای دوو ڕۆژ ڕاگیران لە گرتووخانەی ئاگاهی ١٥ی خۆرداد، بۆ بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا و دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئەم زیندانە، لەگەڵ کۆمەڵێک بەندکراوی ژن بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین ڕاگوێزرا.