گیان لەدەستدانی سووختبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە چابەهار
سێشەممە ۲۹-۰۷-۱۴۰۴   |  21-10-2025

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤، لە ئەنجامی تەقەکردنی هێزەکانی ئینتزامی لە ئۆتۆمبێلی سووختبەرێک لە ناوچەی گواتر سەربە شارستانی چابەهار، شۆفیری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەست داوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ئینتزامی لە ناوچەی گواتر کەوتوونەتە شوێن ئۆتۆمبێلێک و بە گومانی هەڵگرتنی سووتەمەنی قاچاخ، ئەم ئۆتۆمبێلەیان داوەتە بەر دەستڕێژ و بەهۆیەوە شۆفیری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەست داوە. شایانی باسە، هێزەکانی ئینتزامی بەبێ ئاماژە بەناوی ئەم هاووڵاتییە کە خەڵکی شارستانی دەشتیاری بووە، تەرمەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.