گیان لەدەستدانی كرێكارێك به هۆی نه بوونی ئەمنیەتی شوێنی كار لە مەریوان
چوارشەممە ۰۹-۰۱-۱۴۰۲   |  29-03-2023
ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی “گڵیه”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به‌ناوی “حسێن ته‌به‌د” به‌هۆی نه‌بوونی ئەمنیەتی شوێنی كار له گوندی “دێوه‌زناو” تووشی ڕووداوی كار بوو و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “حسێن ته‌به‌د” كرێكاری بیناسازی بووه و كاتێك له گوندی “دێوه‌زناو” سه‌رقاڵی به‌ستنی داربه‌ست بووه له به‌رزایی به‌ربووه‌ته خواره‌وه و به‌سه‌ختی بریندار بووه، به‌ڵام پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.