گیان لەدەستدانی نینا پاکسرشت لە وڵاتی سۆئێد
دوشەممە ۲۳-۰۵-۱۴۰۲   |  14-08-2023
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، “نینا پاکسرشت” کچی هاورێ موزەفەر پاکسرشت ڕۆژی شەممە ٢١ی گەلاوێژ، بەهۆی نەخوشی شێرپەنجە لە وڵاتی سۆئێد، بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
هەواڵی گەیشتوو باس لەوە دەکات کە نینای ٣٤ ساڵ تەمەن، بەدوای ماوەیەکی زۆر دەستەویەخە بوون و خۆراگری لەبەرامبەر ئەم نەخۆشییە، سەرئەنجام بەهۆی لاواز بوونی لەڕادەبەدەری جەستەی، دڵی لە لێدان کەوتووە.