گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری سوومار
پێنجشەممە ۲۱-۰۱-۱۴۰۴ | 10-04-2025

ڕۆژی چوارشەممە ۲۰ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، ستوان سێوم “محەممەد سەلیمی”، خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بەهۆی تەقینەوەی مین لە نەواری سنووریی سوومار سەر بە شاری گیلان گیانی خۆی لەدەستدا.
سادق خودادادی، فەرمانداری گیلان ڕایگەیاندووە، محەممەد سەلیمی لە کاتی ئەنجامی ئەرکێکدا لە ناوچەی نێوان پاسگای «گیسکە» و «کانی شێخ» بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراوە. هەروەها ڕۆژی دووشەممە ۱۸ی خاکەلێوە دوو ئەندامی هێزە چەکدارەکانی بانە بەناوەکانی “محەممەدڕەزا سەداقەت پوور” و “عەلی کەریمی” خەڵکی ئیلام بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست دابوو.