فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین لە سلێمانی
هەینی ۲۸-۰۷-۱۴۰۲   |  20-10-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەر، “پێشەوا عەلیار” تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شاری بانە و نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەستدا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پێشەوا عەلیار، سەرەتا بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی “چوارتا”ی سەر بەشاری سلێمانی، لاقێکی لەدەستداوە و لە ڕێگای گەڕانەوە بۆ ماڵ، بەهۆی خوێنڕێژی زۆرەوە گیانی لە دەستداوە. شایەنی باسە، بنەماڵەی ئەو لاوە لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە شاری بانەوە ڕوویان لەهەرێمی کوردستان کردبوو و بۆ بژێوی ژیان لە مەزرایەک کاریان دەکرد.