گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەک بەهۆی تەزووی کارەبا لە شاری بۆکان
هەینی ۲۸-۰۷-۱۴۰۲   |  20-10-2023
بەگوێرەی زانیارییەکان، رۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕەزبەر لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی ئاوایی “کورەکانی” سەر بە بۆکان بە ناوی “محەممەد خودایی” لە کاتی کار کردندا کارەبا گرتوویەتی و گیانی لە دەستداوە .
جێگای ئاماژەیە، نەبوونی کەرەستەی پارێزوار و پێویست لە شوێنی کار و سەرنج نەدانی خاوەنکارەکان بە ئاسایش و پارێزراوی کرێکاران، ساڵانە لە ئێران و کوردستاندا، کۆمەڵێک زۆر لە کرێکاران دەبنە قوربانی ڕووداوەکانی شوێنی کار.