گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین لە سەراوان
دوشەممە ۰۴-۰۴-۱۴۰۳   |  24-06-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، “مێهر بیبی سیاهانی” ٧٠ساڵ و خەڵکی گوندی “پتکوکی” سەراوان، بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا.
شایانی باسە، ئەو هاووڵاتییە لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵ لە ناوچەی کەڵگانی سەراوان بە هۆی تەقینەوەی مین دەستبەجێ گیانی لەدەستداو تەرمەکەی لە شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆی بە خاک سپێردراوە.بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە هەتا ئێستا، لانیکەم ١٤ هاووڵاتیی لە سنوورەکانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان بوونەتە قوربانی تەقینەوەی مین کە ٧ کەس گیانیان لەدەستداوە. لەو ١٤کەسەی کە بوونەتە قوربانی، ٧ کەسیان هاووڵاتیی ئەفغانستانی بوون.