گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماو لە شەڕی ئێران و عێراق
یەکشەممە ۲۷-۰۸-۱۴۰۳   |  17-11-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، کرێکارێکی خەڵکی ئیلام بەناوی ئەحمەد عەلیمحەممەدی، بەهۆی تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی شەڕی ئێران و عێراق، لە کارگەیەکی ئاسنەواڵە کە وەکوو پاشەرۆک هاتبووەوە نێو ئەو کارگایەوە، گیانی خۆی لەدەست دا.
شایانی باسە، ئەو تەقینەوە لە نێو کارگەیەکی ئاسنەواڵەدا لە شاری ئیلام ڕووی داوە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ئەحمەد عەلیمحەممەدی، کرێکار و وەرزشوانی بواری تکواندۆ.