وەزارەتی تەندرووستی کۆرەی باشوور ڕایگەیاندووە، یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی ئەمیبای مێشکخۆر لەم وڵاتە تۆمار کراوە.
هاوکات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆرەی باشوور ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، تووشبووه‌كه هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵه و دوای مانه‌وه‌ی چوار رۆژ له تایله‌ند، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، ئه‌مبیا له ده‌ریاچه‌ی ئاوی شیرین و گه‌رم و رووبار و گۆمه‌كانی جیهاندا هه‌یه و كاتێك مرۆڤ تووشی ده‌بێت، راسته‌وخۆ شانه‌كانی مێشكی له‌ناو ده‌بات. جه‌ختیشی لەوەکردووهتهوه، ئه‌گه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر زۆر كه‌مه، به‌ڵام بۆ خۆپاراستن ده‌بێت خۆیان له‌و شوێنانه بپارێزن كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه.