گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەک لەژێر ئەشکەنجەدا
هەینی ۰۷-۱۱-۱۴۰۱   |  27-01-2023
ڕاپۆرتەکان لە شاری سنە باس لەوە دەکەن کە هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەمشارە، بەهۆی ئەشکەنجەوە لە زیندان گیانی لەدەست داوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لاوێکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “ئەحمەد ساڵحی” چەند کاتژمێر دوای دەستبەسەرکرانی لە لایەن هێزەکانی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەستدا.