بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە ٣ی خەرمانان، “محەممەد میرمووسەوی” خەڵکی شاری لاهیجان دوای دەستبەسەرکران لە ڕەوتی تێکهەڵچوونێکدا، هەر لەو ڕۆژەدا لەژێر ئەشکەنجەی سەختی هێزە ئینتزامییەکانی بنکەیەکی لەنگروود گیانی لەدەستدا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای کوژرانی ناوبراو بەدەست هێزە حکومەتییەکانەوە، ناوەندە ئەمنییەکان و بەتایبەت داواکاری گشتیی لەنگروود لە پارێزگای گیلان بنەماڵەی ئەو لاوە قوربانییەیان لەژێر گوشار داناوە و هەڕەشەیان لێکردوون تا زانیارییەک لەسەر کوژرانی ناوبراو و وردەکارییەکانی شێوەی کوژرانی بڵاو نەکەنەوە. هاوکات، داواکاری گشتی و شۆڕشی لاهیجان، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خەرمانان بەبێ هیچ ئاماژەیەک بە ناسنامەی محەممەد میرمووسەوی، هەواڵی “مەرگی گوماناویی تۆمەتبارێک”ی ڕاگەیاندووە و کوتویەتی کە لێپرسی تایبەت بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو بابەتە ڕاسپێردراوە و پێنج ئەفسەری ئینتزامی دەستبەسەر کراون.