گیان لەدەستدانی ١٠ کۆڕپەڵە بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی هێند
شەممە ۲۶-۰۸-۱۴۰۳   |  16-11-2024

ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی خەزەڵوەر، وەزیری ناۆخۆی هێند ڕایگەیاند کە بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی شاری جانسی لە باکووری ئەم وڵاتە، لانیکەم ١٠ کۆرپەڵە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئاگرەکە ڕۆژی هەینی لە نەخۆشخانەی زانکۆی “ماهارانی لاکشمیبای” لە جانسی لە ویلایەتی ئۆتار پرادێش، کە نزیکەی ٤٥٠ کیلۆمیتر لە “نیودێهلی” دوورە کەوتووەتەوە. بەرپرسی ویلایەتی براجیش پاتاک بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: بەداخەوە 10 کۆرپەڵە گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستا لە کۆی ئەو ١٠ منداڵە، توانراوە حەوتیان بناسرێتەوە. بەگوێرەی ڕۆژنامەی “تایمز ئاو هیند”یا، ١٦ کۆرپەڵەی دیکە باری تەندروستییان ناجێگیرە. شایانی باسە، لەکاتی کەوتنەوی ئاگرەکە، ٥٤ منداڵی ساوا لە بەشی چاودێری چڕی تازە لەدایکبوواندا بوون.