فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی ١١ هاووڵاتیی ئەفغانستانی بە ڕووداوی هاتووچۆ لە سەراوان
سێشەممە ۱۰-۰۷-۱۴۰۳   |  01-10-2024

بەپێی ڕاپۆرتی دوێچەوێلە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە مێحوەری سەراوان بۆ کووهەک، ١١ هاووڵاتیی ئەفغانستانی گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەڕێوەبەری گشتی خاچی سووری پارێزگای سیستان و بەلوچستان وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕایگەیاندووە: کاتژمێر ١٠ی شەوی دووشەممە لە ٦٥ کیلومەتری مێحوەری سەراوان_کووهەک،  وانێتێک خۆی داوە بە ترێلییەک و لە ئەنجامیدا ١١ کەس گیانیان لەدەست داوە و ١٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.