
بەگوێرەی ئاماری سەندیکای کرێکارانی هەرێمی کوردستان، بەهۆی نەبووی مەرجەکانی خۆپارێزی و پابەندنەبوونی کرێکارەکان لەکاتی کار کردندا، لانیکەم ١٢ کرێکار لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست داوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی گوڵانی ١٤٠٤، عەبدولقادر ئەحمد، بەرپرسی ئاماری يەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیەیاند، لەسەرەتای ئەم ساڵەوە، لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، ٩ کرێکار گیانیان لەدەست داوە کە سێ یان لە سلێمانی و سێ کەسی دیکەش لە دهۆک و دوو کرێکاریش لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و کرێکارێکیش لە گەرمیان بووە. وتیشی: هەر لەو ماوەیەدا، چوار کرێکاریش بە ڕووداوەکانی شوێنی کار بریندار بوون. ئاماژەی بەوەشدا کە سێ کرێکاری بیانیش گیانیان لەدەست داوە کە یەکیان لە هەولێر یەکیش لە زاخۆ و ئەوی دیکەش لە گەرمیان بووە.