گیان لەدەستدانی ١٣ پەنابەر لە کەمپەکانی سوودان بەهۆی برسیەتی
شەممە ۰۳-۰۳-۱۴۰۴   |  24-05-2025

ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزردانی ١٤٠٤، تۆڕی پزیشکانی سوودان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویان کردەوە، کەمپی “گاگا” نزیکەی ٢١ هەزار پەنابەری سوودانی تێدایە و بەدەست کەمی خۆراک و دەرمانەوە گرفتارن و لەماوەی هەفتەیەکدا، ١٣ کەس لە برسان مردوون. هەروەها نەبوونی پشتیوانیی نێودەوڵەتی و پشتگوێخستنی ڕێکخراوە مرۆییەکان بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.
تۆڕی پزیشکانی سوودان هۆشداریشی داوە، هەزاران کەس هەمان چارەنووس چاوەڕێیان دەکات، ئەگەر بە خێرایی فریایان نەکەون. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “کارەساتەکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپتر دەبێت و پەنابەران ڕووبەڕووی مردن دەبنەوە، جێگای ئاماژەیەکە ڕێکخراوە نێوەدەوڵەتییەکان بە بیانووی ئەوەی ناتوانن لە سنوورەکان بپەڕنەوە، پاساو بۆ بێهەڵوێستی خۆیان دەهێننەوە.