گیان لەدەستدانی ١٤ کەس بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە وڵاتی هێند
چوارشەممە ۱۰-۰۲-۱۴۰۴   |  30-04-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان،لە ئەنجامی ئاگر گرتنی باڵەخانەیەک لە وڵاتی هێندووستان، لانیکەم ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی گوڵانی ١٤٠٤. پۆلیسی هێند ڕایگەیاند کە بە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە هۆتێلێک لە شاری کەلکەتە لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، ١٤ هاووڵاتیی گیانیان لەدەست داوە. جێگای ئاماژەیە، لە ساڵی 2022شدا بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە لە باڵەخانەیەکی بازرگانی چوار نهۆمی لە دێهلی نەو، ٢٧ کەس گیانیان لەدەست دابوو.