گیان لەدەستدانی ١٦ هاووڵاتیی بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە چین
پێنجشەممە ۲۸-۰۴-۱۴۰۳   |  18-07-2024
بەپێی ڕاپۆرتی ڕاگەیەنەرەکانی چین، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە فرۆشگایەکی گەورە لە شاری زیگۆنگ، ١٦ هاووڵاتیی گیانیان لەدەست داوە.
ئەم ئاگرە دوانیوەڕۆی چوارشەممە ٢٧ی پووشپەڕ لە بینایەکی ١٤ نهۆمی لە ناوچەی سیچووان لە باشووری ڕۆژئاوای چین کەوتووەتەوە و لە ئەنجامیدا، ١٦ کەس گیانیان لەدەست داوە و لانیکەم ٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون.