فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی ١٦ کۆچبەر بەهۆی نقومبوونی بەلەمەکەیان لە دەریای مەدیتەرانە
شەممە ۰۳-۰۸-۱۴۰۴   |  25-10-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی نوقمبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای مەدیتەرانە، لانیکەم ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران [IOM]، لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٥وە هەتا ئێستا، زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ کۆچبەر لە کاتی پەڕینەوە لە دەریای مەدیتەرانە، گیانیان لەدەست داوە. شایانی باسە، ئەم ڕووداوە لە نزیک ناوچەی لێوارئاوی بۆدرۆم لە باشووری ڕۆژئاوای تورکییە ڕوویداوە و سەرەڕای قوربانیانی ئەم ڕووداوە، دوو کۆچبەر لە خنکان ڕزگاریان بووە.