گیان لەدەستدانی ١٨ کەس بەهۆی هەستانی لافاو لە نیپاڵ
سێشەممە ۱۷-۰۴-۱۴۰۴   |  08-07-2025

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لافاو لە شاری ڕاسوواگادی باکووری کاتماندۆی پایتەختی ڕوویدا.
دەسەڵاتدارانی نیپاڵ ڕایانگەیاند، بەهۆی لافاوەکەوە ١٨ کەس کە ١٢یان هاووڵاتیی چینن، لە پردێکی نیپال کە بە چینەوە بەستراوەتەوە، گیانیان لەدەست داوە. دەسەڵاتدارانی نیپاڵ ڕاشیانگەیاند، هەوڵەکانی ڕزگارکردن بەردەوامە و بەرپرسان هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکان دەکەن و بەدوای ونبووەکاندا دەگەڕێن.