گیان لەدەستدانی ٢٠ هەزار هاووڵاتیی بە ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە ئێران
هەینی ۱۴-۱۰-۱۴۰۳   |  03-01-2025

عەبباس مەسجدی، سەرۆکی پزیشکی دادی ئێران ڕاگەیاندووە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە.
سەرۆکی پزیشکی دادی ئێران باسی لەوەش کردووە، لە کۆی گشتیی ژمارەی قوربانییان، 1200 کەسیان تەنیا لە ماوەی پشووی نەورۆزدا و لە ئەنجامی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو هۆی زۆربوونی قوربانییانیشی بۆ ئوتۆمبێلی ناستاندارد و خراپی کوالێتیی شەقامەکان گەڕاندووەتەوە.