فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان  لەدەستدانی ٢٤ کەس بەهۆی لافاو لە ویلایەتی تێکساس
شەممە ۱۴-۰۴-۱۴۰۴   |  05-07-2025

لەئەنجامی بارینی بەخوڕی باران لە ویلایەتی تێکساسی ئەمریکا، لانیکەم ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانێکی زۆر بە هاووڵاتییان گەێشتوە.
حکوومەتی خۆجێی ویلایەتی تێکساس ڕایگەیاندووە: لە ئەنجامی ئەو لافاوەی ویلایەتەکەی لە دوێنێ هەینییەوە گرتووەتەوە، چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە و چەندین کەسی دیکەش بێ سەروشوێن بوون کە زۆربەیان منداڵن. دەشڵێت: تا ئێستا نزیکەی ٢٣ کچ لە کەمپی میستیک لە کەناری ڕووباری گوادالوپ بێسەروشوێنن بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی کە لە ماوەی ٤٥ خولەکدا هەشت مەتر بەرزبووەتەوە و تا ئێستا نەدۆزراوەنەتەوە.