فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی ٢ کۆلبەر و برینداربوونی ٦ کۆلبەری تر
هەینی ۱۰-۰۱-۱۴۰۳   |  29-03-2024

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی ئەبووبەکر ماخوزی لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سنووری ئەم شارە کەوتۆتە خوارەوە و گیانی لە دەستدا.
هاوکات، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی ئاڵمانە سەر بە شاری سەوڵاوا بە ناوی شۆڕش شوکری لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سنووری ژالانەی ئەو شارە بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە شاخ گیانی لە دەستدا.
دوو کۆڵبەری دیکەش کە خەڵکی شاری بانە بوون بە سەختی بریندار بوون و بە فریاکەوتنی خێرای ئاسمانی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی پارێزگای سنە گواسترانەوە.
هەروەها، لە سنووری نەوسوودیش لانی کەم ٤ کۆڵبەر بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانەوە بە سەختی بریندار بوون و بە فریاکەوتنی خێرای ئاسمانی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی پارێزگای کرماشان گواستراونەوە کە بارودۆخی تەندروستی یەکێک لە کۆڵبەرەکان ناجێگیرە.
شایانی باسە کە ناوی ئەم ٦ کۆڵبەرە کە بریندار بوون هەتا ئیستا نەزانراوە.