فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی ٤١ کەس بەهۆی هەستانی لافاو لە ئەندۆنێزی
دوشەممە ۲۴-۰۲-۱۴۰۳   |  13-05-2024

بەرپرسێکی باڵای دەزگای بەڕێوەبردنی کارەساتی ناوخۆیی ئەندۆنێزی ڕایگەیاندووە، بەهۆی هەستانی لافاو لە دوورگەی سوماترا لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە، ٤١ کەس گیانیان لەدەست داوە و ١٧ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
ئیلهام وەهاب ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو ٣٧ حاڵەتی مردنمان تۆمار کرد، بەڵام سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ژماری قوربانیان گەیشتووەتە ٤١ کەس وتاکوو ئێستا، ١٧ کەسیش نادیارن. کارەساتەکە لە پارێزگاکانی ئاگام و تاناه دەتار لە ڕۆژئاوای دورگەی سوماترا ڕووی داوە، کە بۆ ماوەی چەند کاتژمێر بارانێکی بەخوڕ بەسەر ناوچەکەدا باریوە و بەهۆیەوە لافاوێکی کتوپڕ لە چیای مەرابیەوە، کە شاخێکی گڕکانییە، شۆڕ بووەتەوە  و زیانێکی زۆری بە هاووڵاتییان گەیاندووە.