فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی ٦١ کەس بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە باڵەخانەیەکی بازەرگانی لە پارێزگای کوت
پێنجشەممە ۲۶-۰۴-۱۴۰۴   |  17-07-2025

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ڕیگەیاند: بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی بازەرگانی لە پارێزگای کوت، ٦١ کەس گیانیان لە دەست داوە کە زۆرینەیان بەهۆی دووکەڵێکی زۆرەوە خنکاون و تەرمی ١٤ کەسیش بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتان، ناناسرێنەوە. بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ٤٥ کەس لە لایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە ڕزگار کراون کە لە باڵەخانەکەدا گیریان خواردبوو. 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەوەشی خستووەتە ڕوو، باڵەخانە بازرگانییە پێنج نهۆمییەکە، لە خواردنگەیەک و هایپەرمارکێتێک پێکدێت و تەنیا حەوت ڕۆژە کراوەتەوە. وەزارەتەکە باسی لەوەش کردووە، بە مەبەستی زانینی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێنراوە و جەختیش لەوە کراوەتەوە، هەر کەسێک کەمتەرخەم بووبێت، ڕێکاری یاسایی لەگەڵ دەگیرێتەبەر. ڕاشیگەیاندووە، دواتر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنن.