گیان لەدەستدانی ٧٠ کۆچبەر بەهۆی نقومبوونی بەلەمەکەیان لە لێوارئاوەکانی موریتانی
یەکشەممە ۰۹-۰۶-۱۴۰۴   |  31-08-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، شەوی چوارشەممە ٥ی خەرمانانی ١٤٠٤، بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێکی هەڵگری ١٦٠ کۆچبەر لە نزیک لێوارئاوەکانی وڵاتی موریتانی، لانیکەم ٧٠ کەسیان گیانیان لەدەست داوە.
هەروەها بەهۆی ئەم ڕووداوە کە لە باکووری ڕۆژئاوای ئەفریقا ڕوویداوە، ٧٠ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون و تەنیا ٢٠ کەسیان لەم ڕووداوە ڕزگاریان بووە.