گیان لەدەستدانی ٧ کرێکاری کانگای بەردی خەڵۆزی مێهماندویە لە مۆغان
چوارشەممە ۲۰-۰۱-۱۴۰۴   |  09-04-2025

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بەهۆی تەشەنە سەندنی گاز لە کانگای بەردی خەڵۆزی مێهماندویە، حەوت کرێکار بە ناوەکانی “مۆرتێزا شکاری، ئەحمەد شکاری، مێهدی گیلەکی، هانی گیلەکی، تەڵا حسێن ئیبراهیم، موجتەبا ئەکبەری و عەلی ئیبراهیمی” گیانیان لەدەستدا.
جێگای ئاماژەیە، بە دوای ڕووداوی دڵتەزێنی کانگای تەبەس لە خەرمانانی پارەکە کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٥٢ کارێکار، بڕیار درا کە ئەمنییەتی کانگاکان باشتر بکەن، بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمی بەرپرسان لە ئاست پاراستنی گیانی کرێکاران، حەوت کرێکاری دیکە بوونە قوربانی نالایقی و قازانج پەرەستی بەرپرسانی دەوڵەتی.