فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی پێنج کرێکار بەڕووداوێکی هاتووچۆ لە مەشهەد
دوشەممە ۲۱-۰۷-۱۴۰۴   |  13-10-2025

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٤، لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلی هەڵگری منداڵانی کار لەگەڵ ستونێکی بێتۆنی لە مەشهەد، لانیکەم پێنج کەس لە سەرنشینانی ئەم ئۆتۆمبێلە گیانیان لەدەست داوە و چەندین کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
شایانی باسە، ئەم ئۆتۆمبێلە هەڵگری ١٤ منداڵی کار بووە کە لە گوندی شارئاباد و سالارئابادی مەشهەد بە مەبەستی چنینەوەی زەعفەران وەڕێکەوتبوون و بەرەو فەریمان دەڕۆیشتن کە تووشی ئەم ڕووداوە بوون.