گیان لەدەستدانی پێنج کرێکار بە ڕووداوی هاتووچۆ
پێنجشەممە ۲۵-۰۵-۱۴۰۳   |  15-08-2024

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی گەلاوێژ، پێنج کرێکاری کانگای “مس”ی سرگز، بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کرێکارانە کە بەرەو کانگای مسی سرگز دەڕۆیشتن، لە مێحوەری “ئیسفەندقێ”ی شارستانی جیرۆفت، تووشی حادیسە بوون لە ئەنجامیدا گیانیان لەدەست داوە.