گیان لەدەستدانی پەنابەرێک لە دارستانەکانی لەهێستان
یەکشەممە ۲۳-۰۷-۱۴۰۲   |  15-10-2023
هێمن شەمامیزاده لە کاتێکدا بە مەبەستی وەرگرتنی پەنابەری لە ئەورووپا بە پێ کەوتبووە ڕێ، لە دارستانەکانی نێوان لەهێستان و بێلاڕووس بەهۆی سەرمای لەڕادەبەدەر و لاوازبوونی جەستەیی گیانی لەدەستدا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی ڕەزبەر، پەناخواز هێمن شەمامیزادە تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی سەردەشت لە دارستانەکانی نێوان بێلاڕوس و پۆڵەند لەسەرمادا ڕەق بووەوە. بەوتەی ئەو لاوە پەناخوازانەی کە لەگەڵ هێمن شەمامی زاده بووە، پۆلیسی لەهێستان و بێلاڕووس داوای هاوکاری ئەم کۆمەڵە لاوەیان بۆ گواستنەوەی هێمن شەمامیزاده بۆ ناوەندە دەرمانییەکان ڕەدکردووەتەوە و هیچ کارێکیان بۆ ڕزگارکردنی ئەم کۆچبەرە ئەنجام نەداوە. شایانی باسە، هێمن شەمامی زادە، بەر لە مردنی بەهۆی سەرما، لاقی شکابوو.