گیان لەدەستدانی چالاکێکی کرێکاری لە شاری سنە
سێشەممە ۲۰-۰۸-۱۴۰۴   |  11-11-2025

بەپێی هەواڵی گەیشتوو مەنسوور کەریمی” لە چالاکانی ناسراوی کرێکاری شاری سنە، گیان لەدەستدا.
بەپێی ئەم هەواڵە، ناوبراو بەدوای چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی تەوحید و بەهۆی نەبوونی ئیمکاناتی دەرمانی پێویست، لە تەمەنی ٥٣ ساڵی بەهۆی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا. جێگای ئاماژەیە، مەنسوور کەریمی لە زومرەی ئەو کەسانە بوو کە باوەڕی بە دونیایەک بەبێ ستەم و چەوسانەو بوو و هەتا دوایین ڕۆژی ژیانی، لەسەر باوەڕەکانی سوور بوو.