
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی وڵاتی “مالی” ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی پووشپه‌ڕ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی نۆقمبوونی به‌له‌مێكی په‌نابه‌ران له ئاوه‌كانی لیبی ٢٢ كۆچبه‌ر له‌وانه سێ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٦١ كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه، به‌له‌می په‌نابه‌ران ٨٣ سه‌رنشینی هه‌بووه و ٢٢ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٦١ كه‌سی دیكه‌یان ڕزگاركراون، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراون. به‌پێی زانیارییه‌كان، ٨٣ په‌نابه‌ری ئافریقایی كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی وڵاتی “مالی” بوون ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ له به‌له‌مێكی له‌كاركه‌وتوو له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه سه‌رگه‌ردان مابوون و به‌رپرسانی پۆلیس له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ری هه‌یه كه قۆربانیان به‌هۆی برسیه‌تی و تینوویهتیەوە گیانیان له‌ده‌ست دابێت.