گیان لەدەستدانی چەندین کەس بە هۆی لافاو لە ئێران
هەینی ۰۷-۰۵-۱۴۰۱   |  29-07-2022
لە چەند ڕۆژی رابردوودا لافاو لە زۆربەی ناوچەکانی ئێران جگە لە زیانگەیاندن بە ژێرخانی ئابووری بۆتە هۆی گیان لە دەست دانی لانیکەم ٣٠ کەس و دەیان کەسیش بریندار بوون. بە هۆی لافاو لە فیروزکوە لانیکەم ٦ کەس گیانیان لەدەست داوە. لافاوەکە لە رۆژی پێنجشەممە ٦ گەلاوێژەوە تا رۆژی جۆمعە درێژەی بوو. ئەم لافاوە لە گوندەکانی زەرین دەشت، ئاتەشان، مەزداران و خمده خەسارێکی زۆری بەجێ هێشتووە.
زۆرێک لە شار و گوندەکانی پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستان، فارس و کرمان لەم ڕۆژانەدا شاهیدی لافاوێکی ترسناک بوون. بە وتەی پسپۆڕان ئەم بڕە بارانبارینە لە هاویندا لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا بێ وێنە بووە.