گیان لەدەستدانی کریکارێک لە کاتی کارکردندا
پێنجشەممە ۱۹-۰۳-۱۴۰۱   |  09-06-2022
رۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردان، لاوێکی کرێکار بە ناوی ئێسحاق عەلیزادە، خەلکی قتور سەر بە ناوچەی خۆی، لە کاتی کێشانی بەرق، لە هەولێری کوردوستانی عێراق، بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار، توشی بەرق گرتوویی بوو و بەداخەوە گیانی لەدەست دا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت؛ دیاردەی هەژاری و بێكاری كرێكارانی كۆچبەری لە كوردستان زیاتر كردووە و سەرەڕای نەبوونی ئەمنیەتی كاری لە كوردستانی عێراق، ئەو كرێكارانە بە حەقدەستێکی کەم و کاری سەخت و تاقەت پروکێن، خەریکی کارن بۆ بژیوی خۆیان و بنەماڵەیان.