گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەلکی شاری سنە لە قوم
پێنجشەممە ۱۳-۰۵-۱۴۰۱   |  04-08-2022

لاوێکی کرێکار خەڵکی شاری سنە بە ناوی کامران سەڵەواتی کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر و لە کاتی کار کردن لە کارخانەیەکی بەرهەمهێنانی بۆڕی بە هۆی ئەوەی ماددەی تەواوەبووی داخ بە سەریدا ڕژابوو و تووشی سووتان ببوو، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژ، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە بەداخەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری قوم گیانی لە دەست دا.
جێگای ئاماژەیە کە کامران سەڵەواتی خێزاندار و باوکی منداڵێکە. ناوبراو خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری ساوە بوو کە هەفتەی ڕابردوو لە کاتی کار کردن تووشی ئەو ڕووداوە بووە و ٨٠ لە سەدی جەستەی سووتا بوو.