گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سەقز بەڕووداوی شوێنی کار لە سلێمانی
پێنجشەممە ۲۴-۰۷-۱۴۰۴   |  16-10-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کرێکارێک بە ناوی “محەممەد ئەسعەدی نیا” وەستاکاری ئیزوگام، خەڵکی سەقز، لە ئەنجامی تەقینەوەی تانکی سوتەمەنی لە کاتی کار کردندا لە شاری سلێمانی هەرێمی کوردستانی عێراق، گیانی لە دەستداوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرته، ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە ئەم کرێکارە لەگەڵ دوو کرێکاری دیکە لە سەربانی ماڵێک خەریکی کاربوون کە تەنکی سوتەمەنی لە سەربانی ماڵی بەرامبەر ئاگر دەگرێت و دەتەقێتەوە. لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنەدا محەممەد ئەسعەدی کیا دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە و دوو کرێکارەکەی دیکەش بە سەختی بریندر بوون کە دۆخی تەندروستی یەکێکیان ناجێگیر ڕاگەیندراوە.