گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سەڵماس بەڕووداوی شوێنی کار لە تورکییە
هەینی ۲۴-۱۲-۱۴۰۳   |  14-03-2025

لە ئەنجامی ڕەچاو نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار، کرێکارێکی خەڵکی شاری سەڵماس بەهۆی ڕووداوی شوێنی کار، لە تورکییە گیانی لەدەستدا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، کرێکارێک بە ناوی “کوزاد مەولودزادە” خەڵکی ئاوایی “چەهریق”ی سەر بە شاری سەڵماس ، لە کاتی کار لە وڵاتی تورکییە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەستداوە.