گیان لەدەستدانی کرێکارێکی کانگای بەرد لە مەهاباد بەهۆی داڕمانی کانگاکە
یەکشەممە ۱۷-۰۱-۱۴۰۴   |  06-04-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کرێکارێک بە ناوی “حەسەن فەلاح” تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “عەبدوڵڵا ئاوا”ی سەر بە شاری مەهاباد، بەهۆی ڕەچاو نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار و داڕمانی دیواری کانگایکی بەردی ئەم ناوچەیە، گیانی لەدەستدا.
جێگای ئاماژەیە، کانگای بەردی باریتی “عبداللە آباد” لە ١٩ کیلۆمیتری باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری مەهاباد و ٢ کیلۆمیتری باشووری ڕۆژهەڵاتی گوندی عەبدوڵڵا ئاوا هەڵکەوتووە.