بەهۆی ڕەچاوی نەکرانی ئەمنیەتیی شوێنی کار و دابین نەکرانی کەرستەی خۆپارێز لە لایەن خاوەنکارەوە، کرێکارێک تووشی ڕووداو هات و بەهویەوە گیانی لەدەستدا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەرمانان، کرێکارێک بە ناوی “سەلیم یوزی” خەڵکی ئاوایی “یوزیدەر”ی کامیاران لە کاتی کارکردن بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەستدا. جێگای ئاماژەیە، پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و پارێزراو بوونی شوێنی کار، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەت و پارێزراوی شوێنی کارە و ئەم دۆخەش بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران ڕۆژانە بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یاخود بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.