گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە مەهاباد
هەینی ۰۹-۰۳-۱۴۰۴   |  30-05-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەئەنجامی ڕەچاو نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار لە لایەن خاوەن کار و نەبوونی کەرەستەی خۆپارێز، کرێکارێکی گەنج لە مەهاباد تووشی ڕوودوای شوێنی کار بوو و گیانی لەدەستدا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “ئیبراهیم رەسوڵ زادە” تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “قومقەڵا”ی سەر بە مەهاباد، بە هۆی بەربوونەوەی لە داربەست گیانی لە دەستداوە.