فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی بەرق گرتویی لە بانە
یەکشەممە ۲۸-۰۵-۱۴۰۳   |  18-08-2024

ڕۆژی شەممە ٢٧ی گەلاوێژ، کرێکارێکی شیرکەتی مۆخابەرات بە ناوی “حامد سەرئەفرازی” تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لە کاتی کارکردن لە سەر دەکەلێکی مۆخابەرات لە ڕێگای “تەرخان ئاوای” بانە، بە هۆی بەرق گرتویی و کەوتنە خوارەوە لە سەر دەکەلەکە، گیانی لە دەستدا.
حامد سەرئەفرازی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو. شایانی باسە، حامد سەرئەفرازی دوای ئەوەیکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی بانە کراوە بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لە دەستداوە.